AP ١٤٠٣ گوڵان ٣٠ ٢١:٤٥

جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران:

قسەمان لەگەڵ دوو کەسی ناو کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار کرد/ پێناچێت ڕووداوەکە قورس بێت

قسەمان لەگەڵ دوو کەسی ناو کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار کرد/ پێناچێت ڕووداوەکە قورس بێت

جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران وتی:  پەیوەندی بە دوو کەسەوە کراوە کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون و پێدەچێت ڕووداوەکە قورس نەبووبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسووری ڕایگەیاند کە لەڕێگەی وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە شوێنی ڕووداوەکە دیاری کراوە.

ڕاشیگەیاند: دەستگەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە دژوارە و خراپی کەش و هەواش سەرباری دژواریەکەیە.

موحسێن مەنسووری زیادی کرد: ڕووداوەکە زۆر قورس نەبووە، ٢ لەو کەسانەی لە کۆپتەرەکەی سەرۆکدا بوون پەیوەندییان پێوە کراوە؛ کارەکان دابەش بوون و گروپەکانی فریاگوزاری چوونە ناوچەکە.

وتیشی: ئێمە بەدواداچوون دەکەین و گەیشتووینەتە مەودای دوو کیلۆمەتر لە ڕووداوەکەوە. هیوادارم مزگێنی خۆش بگات بە خەڵک.

News ID 50223

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha